Logo

    گردبوونەوەی ژنانی هەولێر بە دروشمی ژن، ژیان، ئازادی لە ناوەندی شار - ی مانگی سێ ٠٧, ٢٠٢٤

    kuMarch 07, 2024
    What was the main topic of the podcast episode?
    Summarise the key points discussed in the episode?
    Were there any notable quotes or insights from the speakers?
    Which popular books were mentioned in this episode?
    Were there any points particularly controversial or thought-provoking discussed in the episode?
    Were any current events or trending topics addressed in the episode?

    About this Episode

    ژنان و کچانی هەولێر بە دروشمی " ژن، ژیان، ئازادی" بە بۆنەی 8 ی مارسەوە گردبوونەوەیەکی ناڕەزاییان لە دژی نەبوونی یەکسانی لە کۆمەڵگا و دوایین بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی لە دژی ژنان ئەنجامدا.

    Recent Episodes from Voice of America

    ڕووسیا شەڕی سیخوڕی لە ڕۆژئاوا چڕتر کردووەتەوە - ی مانگی سێ ١٣, ٢٠٢٤

    ڕووسیا شەڕی سیخوڕی لە ڕۆژئاوا چڕتر کردووەتەوە - ی مانگی سێ ١٣, ٢٠٢٤
    بەگوێرەی شرۆڤەکاران، ڕووسیا لە دوای لەشکرکێشییەکەی بۆ سەر ئۆکرانیا لە ساڵی 2022دا، ئۆپەراسیۆنە سیخوڕییەکانی لە دژی ڕۆژئاوا دەستپێکردووەتەوە، دەشڵێن مۆسکۆ بەکڕێگیراوان بەکاردەهێنێت بۆ دزەکردنە ناو زۆرێک لە وڵاتانی ئەوروپا.

    قەشەیەک لە موسڵ ئێوارەخوانی بەربانگ پێشکەش بە سەدان موسڵمان و پێکهاتەکانی دیکە دەکات - ی مانگی سێ ١٣, ٢٠٢٤

    قەشەیەک لە موسڵ ئێوارەخوانی بەربانگ پێشکەش بە سەدان موسڵمان و پێکهاتەکانی دیکە دەکات - ی مانگی سێ ١٣, ٢٠٢٤
    لە موسڵ قەشەیەک هەموو ڕەمەزانێک لە هۆڵەنداوە دەگەرێتەوە و ڕۆژانە ئێوارەخوانی بەربانگ پێشکەش بە سەدان موسڵمان و چینە جیاجیاکان دەکات، لە پێناو گەڕانەوەی ژیان بۆ ناوچەکە و پێكەوە ژیانی سەرجەم پێکهاتەکان بە ئاشتی و ئارامی.

    پرسی هاوکارییەکانی ئەمەریکا بۆ ئۆکرانیا - ی مانگی سێ ١٣, ٢٠٢٤

    پرسی هاوکارییەکانی ئەمەریکا بۆ ئۆکرانیا  - ی مانگی سێ ١٣, ٢٠٢٤
    دەزگای هەواڵگری ئەمەریکا بە یاسادانەرانی ڕاگەیاند جەنگی ئۆکرانیا گەیشتووەتە خاڵێکی وەرچەرخان کە ئەنجامەکەی پشت بە هاوکارییەکانی ئەمەریکا دەبەستێت، لە کاتێکدا یاسادانەران داوایان لە ئەنجومەنی نوێنەران کردووە پڕۆژە یاسای هاوکاری بیانی بە بڕی 95 ملیار دۆلار پەسەند بکات.

    ئاڵای سوید لە بارەگاکانی ناتۆ بەرزکرایەوە و هەرێمی باڵتیکی لە بەرامبەر هەڕەشەکانی ڕووسیا بەهێزتر کرد - ی مانگی سێ ١٢, ٢٠٢٤

    ئاڵای سوید لە بارەگاکانی ناتۆ بەرزکرایەوە و هەرێمی باڵتیکی لە بەرامبەر هەڕەشەکانی ڕووسیا بەهێزتر کرد - ی مانگی سێ ١٢, ٢٠٢٤
    لەکاتێکدا سوید بە فەرمی پەیوەندی بە هاوپەیمانی ناتۆوە کرد، ینس ستۆڵتنبێرگ سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند ئەمە ئەوە نیشان دەدات کە هەموو نەتەوەیەک مافی ئەوەی هەیە ڕێگای ئازادی و دیموکراسی هەڵبژێرێت. ئاماژەی بەوەشکرد، ئۆکرانیا لە ئێستادا خەبات بۆ ئەو بەهایانە دەکات.

    کاریگەری ڕاپەڕینی خەڵکی قامشلۆ 20 ساڵ لەمەوبەر لە دژی ڕژێم لە سوریا - ی مانگی سێ ١٢, ٢٠٢٤

    کاریگەری ڕاپەڕینی خەڵکی قامشلۆ 20 ساڵ لەمەوبەر لە دژی ڕژێم لە سوریا - ی مانگی سێ ١٢, ٢٠٢٤
    بیست ساڵ لەمەوبەر هەزاران کورد لە شارە کوردییەکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا و شارە گەورەکانی وەک دیمەشق و حەلەب لە دژی ڕژێمی سوریا ڕژانە سەر شەقامەکان.

    لێدانی زەنگی کڵێسایەکی نوێ لە شاری کۆنی ئوری عێراق - ی مانگی سێ ١٢, ٢٠٢٤

    لێدانی زەنگی کڵێسایەکی نوێ لە شاری کۆنی ئوری عێراق - ی مانگی سێ ١٢, ٢٠٢٤
    زەنگی كڵێسایەکی نوێ لە نزیک شاری کۆنی ئوری عێراق دروستکرا و هەفتەی ڕابردوو بۆ یەکەمین جار زەنگەکە داندرا، ئەوەش وەکو بەشێک لە هەوڵەکانی بۆ جارێکی دیکە ڕاکێشانەوەی کریستییانەکان بۆ عێراق کە ماڵی یەکێک لە کۆنترین کۆمەڵگە کریستییانەکانی جیهانە.

    بەرزبوونەوەی نرخی پێداویستییە خۆراکییەکان لە بازاڕەکانی هەرێم لە مانگی ڕەمەزاندا - ی مانگی سێ ١٢, ٢٠٢٤

    بەرزبوونەوەی نرخی پێداویستییە خۆراکییەکان لە بازاڕەکانی هەرێم لە مانگی ڕەمەزاندا  - ی مانگی سێ ١٢, ٢٠٢٤
    لەگەڵ دەستپێکی مانگی ڕەمەزاندا نرخی کەلوپەل و پێداویستییە خۆراکییەکان لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بەرزدەبێتەوە، ئەمەش کاریگەری بەسەر هاووڵاتیانەوە هەیە، لەکاتێکدا لەم مانگەدا خواستی هاووڵاتیان لەسەر کڕینی شتومەک زیاتر دەبێت.

    ویلایەتی جۆرجیا لە نێو هەڵبژاردنە سەرەتاییەکانی سەرۆکایەتی ئەمەریکادا - ی مانگی سێ ١٢, ٢٠٢٤

    ویلایەتی جۆرجیا لە نێو هەڵبژاردنە سەرەتاییەکانی سەرۆکایەتی ئەمەریکادا - ی مانگی سێ ١٢, ٢٠٢٤
    لە کاتێکدا دەنگدەرانی ئەمەریکا خۆیان بۆ خولێکی نوێی هەڵبژاردنە سەرەتاییەکان لە ڕۆژی سێشەممەدا ئامادە دەکەن، جۆو بایدن سەرۆکی ئەمەریکا و دانۆڵد ترەمپ ڕکابەرە سیاسییە کۆمارییەکەی لە کۆتایی هەفتەدا گەشتیان بۆ ویلایەتی جۆرجیا کرد بۆ ئەنجامدانی چالاکیی هەڵمەتی هەڵبژاردن.
    Logo

    © 2024 Podcastworld. All rights reserved

    Stay up to date

    For any inquiries, please email us at hello@podcastworld.io