Logo

    Voice of America

    Voice of America is an international news and broadcast organization serving Central and Eastern Europe, the Caucasus, Central Asia, Russia, the Middle East and Balkan countries
    ku250 Episodes

    People also ask

    What is the main theme of the podcast?
    Who are some of the popular guests the podcast?
    Were there any controversial topics discussed in the podcast?
    Were any current trending topics addressed in the podcast?
    What popular books were mentioned in the podcast?

    Episodes (250)

    ڕووسیا شەڕی سیخوڕی لە ڕۆژئاوا چڕتر کردووەتەوە - ی مانگی سێ ١٣, ٢٠٢٤

    ڕووسیا شەڕی سیخوڕی لە ڕۆژئاوا چڕتر کردووەتەوە - ی مانگی سێ ١٣, ٢٠٢٤
    بەگوێرەی شرۆڤەکاران، ڕووسیا لە دوای لەشکرکێشییەکەی بۆ سەر ئۆکرانیا لە ساڵی 2022دا، ئۆپەراسیۆنە سیخوڕییەکانی لە دژی ڕۆژئاوا دەستپێکردووەتەوە، دەشڵێن مۆسکۆ بەکڕێگیراوان بەکاردەهێنێت بۆ دزەکردنە ناو زۆرێک لە وڵاتانی ئەوروپا.

    قەشەیەک لە موسڵ ئێوارەخوانی بەربانگ پێشکەش بە سەدان موسڵمان و پێکهاتەکانی دیکە دەکات - ی مانگی سێ ١٣, ٢٠٢٤

    قەشەیەک لە موسڵ ئێوارەخوانی بەربانگ پێشکەش بە سەدان موسڵمان و پێکهاتەکانی دیکە دەکات - ی مانگی سێ ١٣, ٢٠٢٤
    لە موسڵ قەشەیەک هەموو ڕەمەزانێک لە هۆڵەنداوە دەگەرێتەوە و ڕۆژانە ئێوارەخوانی بەربانگ پێشکەش بە سەدان موسڵمان و چینە جیاجیاکان دەکات، لە پێناو گەڕانەوەی ژیان بۆ ناوچەکە و پێكەوە ژیانی سەرجەم پێکهاتەکان بە ئاشتی و ئارامی.

    پرسی هاوکارییەکانی ئەمەریکا بۆ ئۆکرانیا - ی مانگی سێ ١٣, ٢٠٢٤

    پرسی هاوکارییەکانی ئەمەریکا بۆ ئۆکرانیا  - ی مانگی سێ ١٣, ٢٠٢٤
    دەزگای هەواڵگری ئەمەریکا بە یاسادانەرانی ڕاگەیاند جەنگی ئۆکرانیا گەیشتووەتە خاڵێکی وەرچەرخان کە ئەنجامەکەی پشت بە هاوکارییەکانی ئەمەریکا دەبەستێت، لە کاتێکدا یاسادانەران داوایان لە ئەنجومەنی نوێنەران کردووە پڕۆژە یاسای هاوکاری بیانی بە بڕی 95 ملیار دۆلار پەسەند بکات.

    ئاڵای سوید لە بارەگاکانی ناتۆ بەرزکرایەوە و هەرێمی باڵتیکی لە بەرامبەر هەڕەشەکانی ڕووسیا بەهێزتر کرد - ی مانگی سێ ١٢, ٢٠٢٤

    ئاڵای سوید لە بارەگاکانی ناتۆ بەرزکرایەوە و هەرێمی باڵتیکی لە بەرامبەر هەڕەشەکانی ڕووسیا بەهێزتر کرد - ی مانگی سێ ١٢, ٢٠٢٤
    لەکاتێکدا سوید بە فەرمی پەیوەندی بە هاوپەیمانی ناتۆوە کرد، ینس ستۆڵتنبێرگ سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند ئەمە ئەوە نیشان دەدات کە هەموو نەتەوەیەک مافی ئەوەی هەیە ڕێگای ئازادی و دیموکراسی هەڵبژێرێت. ئاماژەی بەوەشکرد، ئۆکرانیا لە ئێستادا خەبات بۆ ئەو بەهایانە دەکات.

    کاریگەری ڕاپەڕینی خەڵکی قامشلۆ 20 ساڵ لەمەوبەر لە دژی ڕژێم لە سوریا - ی مانگی سێ ١٢, ٢٠٢٤

    کاریگەری ڕاپەڕینی خەڵکی قامشلۆ 20 ساڵ لەمەوبەر لە دژی ڕژێم لە سوریا - ی مانگی سێ ١٢, ٢٠٢٤
    بیست ساڵ لەمەوبەر هەزاران کورد لە شارە کوردییەکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا و شارە گەورەکانی وەک دیمەشق و حەلەب لە دژی ڕژێمی سوریا ڕژانە سەر شەقامەکان.

    لێدانی زەنگی کڵێسایەکی نوێ لە شاری کۆنی ئوری عێراق - ی مانگی سێ ١٢, ٢٠٢٤

    لێدانی زەنگی کڵێسایەکی نوێ لە شاری کۆنی ئوری عێراق - ی مانگی سێ ١٢, ٢٠٢٤
    زەنگی كڵێسایەکی نوێ لە نزیک شاری کۆنی ئوری عێراق دروستکرا و هەفتەی ڕابردوو بۆ یەکەمین جار زەنگەکە داندرا، ئەوەش وەکو بەشێک لە هەوڵەکانی بۆ جارێکی دیکە ڕاکێشانەوەی کریستییانەکان بۆ عێراق کە ماڵی یەکێک لە کۆنترین کۆمەڵگە کریستییانەکانی جیهانە.

    بەرزبوونەوەی نرخی پێداویستییە خۆراکییەکان لە بازاڕەکانی هەرێم لە مانگی ڕەمەزاندا - ی مانگی سێ ١٢, ٢٠٢٤

    بەرزبوونەوەی نرخی پێداویستییە خۆراکییەکان لە بازاڕەکانی هەرێم لە مانگی ڕەمەزاندا  - ی مانگی سێ ١٢, ٢٠٢٤
    لەگەڵ دەستپێکی مانگی ڕەمەزاندا نرخی کەلوپەل و پێداویستییە خۆراکییەکان لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بەرزدەبێتەوە، ئەمەش کاریگەری بەسەر هاووڵاتیانەوە هەیە، لەکاتێکدا لەم مانگەدا خواستی هاووڵاتیان لەسەر کڕینی شتومەک زیاتر دەبێت.

    ویلایەتی جۆرجیا لە نێو هەڵبژاردنە سەرەتاییەکانی سەرۆکایەتی ئەمەریکادا - ی مانگی سێ ١٢, ٢٠٢٤

    ویلایەتی جۆرجیا لە نێو هەڵبژاردنە سەرەتاییەکانی سەرۆکایەتی ئەمەریکادا - ی مانگی سێ ١٢, ٢٠٢٤
    لە کاتێکدا دەنگدەرانی ئەمەریکا خۆیان بۆ خولێکی نوێی هەڵبژاردنە سەرەتاییەکان لە ڕۆژی سێشەممەدا ئامادە دەکەن، جۆو بایدن سەرۆکی ئەمەریکا و دانۆڵد ترەمپ ڕکابەرە سیاسییە کۆمارییەکەی لە کۆتایی هەفتەدا گەشتیان بۆ ویلایەتی جۆرجیا کرد بۆ ئەنجامدانی چالاکیی هەڵمەتی هەڵبژاردن.

    ئاستی ئاوی دوکان بەشێوەیەکی بەرچاو بەرز بووەتەوە - ی مانگی سێ ١١, ٢٠٢٤

    ئاستی ئاوی دوکان بەشێوەیەکی بەرچاو بەرز بووەتەوە - ی مانگی سێ ١١, ٢٠٢٤
    ئاوی دوکان بەشێوەیەکی بەرچاو بەرز بووەتەوە و ڕێژەیەکی زۆر ئاو لە بەنداوەکە کۆبووەتەوە، بەو پێیەی تا ئێستا ڕێژەی باران نزیکەی 100 ملم زیاترە لە کۆی بارانی ساڵی ڕابردوو، بە گوتەی شارەزایان مەترسی کەم ئاوی لە هەرێم نەماوە بەتایبەت بۆ کشتوکاڵ.

    بینای نوێی زانکۆی کۆبانی لەسەر ئاستی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا کرایەوە - ی مانگی سێ ١١, ٢٠٢٤

    بینای نوێی زانکۆی کۆبانی لەسەر ئاستی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا کرایەوە  - ی مانگی سێ ١١, ٢٠٢٤
    لە ڕێوڕەسمێکی تایبەت و بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی بەرچاو لە مامۆستا و خوێندکار و کەسایەتییەکانی شاری کۆبانی بینای نوێی زانکۆی شارەکە وەک یەکەمین زانکۆ لەسەر ئاستی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا کرایەوە.

    پاپا داوای بەرقەراربوونی ئاشتی لە وڵاتانی ئەفریکا و ئۆکرانیا دەکات - ی مانگی سێ ١٠, ٢٠٢٤

    پاپا داوای بەرقەراربوونی ئاشتی لە وڵاتانی ئەفریکا و ئۆکرانیا دەکات - ی مانگی سێ ١٠, ٢٠٢٤
    دوای ئەوەی پاپا فرانسیس لە وتارێکیدا ڕۆژی یەکشەممە ڕایگەیاند پێویستە ئۆکرانیا ئەوەی هەبێت کە ناوی لێنابوو ئازایەتی و "ئاڵای سپی" هەڵبکات و دانوستان بکات بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕ لەگەڵ ڕووسیا، وەزیری دەرەوەی ئۆکرانیا لە وەڵامی بانگەوازەکەی پاپا ڕایگەیاند کیێڤ هەرگیز خۆی بەدەستەوە نادات.

    فەلەستینییەکان داوا لە ئیسرائیل دەکەن لە مانگی ڕەمەزاندا دەستڕاگەیشتنیان بە ئەقسا سنووردار نەکات - ی مانگی سێ ١٠, ٢٠٢٤

    فەلەستینییەکان داوا لە ئیسرائیل دەکەن لە مانگی ڕەمەزاندا دەستڕاگەیشتنیان بە ئەقسا سنووردار نەکات - ی مانگی سێ ١٠, ٢٠٢٤
    مانگی ڕەمەزان، مانگی نزا و پاڕانەوە و ڕۆژووگرتنە بۆ موسڵمانان. ئەمساڵ لە ژێر تارمایی شەڕی غەززەدا بەڕێوەدەچێت و نیگەرانییەکان لە هەموو لایەکەوە زیاد دەکەن، بە تایبەت لە مزگەوتی ئەقسا لە قودس کە سێهەم پیرۆزترین شوێنی موسڵمانانە.

    ناڕەزایی هونەرمەندانی فەلەستینی لە پێشانگایەکی هونەریدا لە کەناری ڕۆژئاوا - ی مانگی سێ ١٠, ٢٠٢٤

    ناڕەزایی  هونەرمەندانی فەلەستینی لە پێشانگایەکی هونەریدا لە کەناری ڕۆژئاوا  - ی مانگی سێ ١٠, ٢٠٢٤
    هونەرمەند و شێوەکارانی فەلەستینی لە پێشانگایەکی هونەرییدا ناڕەزایەتی خۆیان دەردەبڕن و دەنگی غەززە لە ڕێگای تابلۆ هەنەرییەکانەوە دەگەیەنن، لە زۆربەی تابلۆکاندا شەڕ و بارودۆخی ناو غەززە ڕەنگی دەدایەوە.

    یەکەمین لوتکەی زانستی شێرپەنجە لە پارێزگای هەڵەبجە بەڕێوەچوو - ی مانگی سێ ١٠, ٢٠٢٤

    یەکەمین لوتکەی زانستی شێرپەنجە لە پارێزگای هەڵەبجە بەڕێوەچوو - ی مانگی سێ ١٠, ٢٠٢٤
    بە ئامادەبوونی پزیشکانی پسپۆڕ لە نەخۆشخانەی هیوا و پزیشکانی پارێزگای هەڵەبجە، یەکەمین لوتکەی زانستی شێرپەنجە لە پارێزگای هەڵەبجە بەڕێوەچوو، داواکرا سەنتەرێکی پشکنین و توێژینەوە لە هەڵەبجە بکرێتەوە، وەک ناوچەک کە چەکی کیمیایی تێدا بەکارهێنراوە.

    دیمانەی زایەڵە لەگەڵ بەڕێوەبەری دامەزراوەی كەریمی عەلەكە - ی مانگی سێ ١٠, ٢٠٢٤

    دیمانەی زایەڵە لەگەڵ بەڕێوەبەری دامەزراوەی كەریمی عەلەكە - ی مانگی سێ ١٠, ٢٠٢٤
    دامەزراوەی كەریمی عەلەكە دامەزراوەیەكی خێرخوازی كلتوورییە، گرنگی بەكاری خێرخوازی و ڕۆشنبیری دەدات. ئەم دامەزراوەیە یەكێكە لە دامەزراوە چالاكەكانی ئێستای هەرێمی كوردستان و كار بۆ هەموو لایەك دەكات. بەڕێوەبەری دامەزراوەکە شاخەوان سدیق تیشک دەخاتە سەر چالاکییەکانی دامەزراوەکە

    کاریگەری و زیانەکانی شەڕی ڕووسیا بەسەر هونەر و کولتووری ئۆکرانیا - ی مانگی سێ ١٠, ٢٠٢٤

    کاریگەری و زیانەکانی شەڕی ڕووسیا بەسەر هونەر و کولتووری ئۆکرانیا - ی مانگی سێ ١٠, ٢٠٢٤
    دوای هێرشی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا هونەر و کلتوری ئۆکرانیا زیانێکی زۆری بەرکەوتووە، لە ماوەی دوو ساڵی جەنگدا نزیکەی 100 هونەرمەندی ئۆکرانیایی کوژراون و 800 کەلوپەلی کولتووری زیانیان پێگەیشتووە.

    سێنتکام بەرپەرچدانەوەی هێرشێکی بەرفراوانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی لەلایەن حوسییەکانی سەر بە ئێرانەوە ڕادەگەیەنێت - ی مانگی سێ ١٠, ٢٠٢٤

    سێنتکام بەرپەرچدانەوەی هێرشێکی بەرفراوانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی لەلایەن حوسییەکانی سەر بە ئێرانەوە ڕادەگەیەنێت - ی مانگی سێ ١٠, ٢٠٢٤
    فه ڕماندەیی ناوەندی ئەمەریکا، سێنتکام، دەلیت بەرەنگاری هێرشێکی بەرفراوانی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی حوسییەکان بووەتە له دەریای سوور و که نداوی عەدەن و جەختی لەوە کردووەتەوە کە ڕێوشوێنەکان بە ئامانجی پاراستنی ئازادی کەشتیوانی لە ئاوە نێودەوڵەتییەکاندایە.
    Logo

    © 2024 Podcastworld. All rights reserved

    Stay up to date

    For any inquiries, please email us at hello@podcastworld.io