Logo

    چاوی واشنتن - Voice of America

    Voice of America is an international news and broadcast organization serving Central and Eastern Europe, the Caucasus, Central Asia, Russia, the Middle East and Balkan countries
    ku250 Episodes

    People also ask

    What is the main theme of the podcast?
    Who are some of the popular guests the podcast?
    Were there any controversial topics discussed in the podcast?
    Were any current trending topics addressed in the podcast?
    What popular books were mentioned in the podcast?

    Episodes (250)

    هەڵبژاردنی ئازاد و ڕەوا لە ئێران هەیە؟، هەڵبژاردنەکانی سێشەممەی تایبەتی ئەمەریکا - ی مانگی سێ ٠٨, ٢٠٢٤

    هەڵبژاردنی ئازاد و ڕەوا لە ئێران هەیە؟، هەڵبژاردنەکانی سێشەممەی تایبەتی ئەمەریکا - ی مانگی سێ ٠٨, ٢٠٢٤
    هەڵسەنگاندنێک بۆ هەڵبژاردنی خولی دوازدەهەمی پەرلەمانی کۆماری ئیسلامی ئێران بە پێوانەکانی هەڵبژاردنی ئازاد و ڕەوا. هەڵبژاردنەکانی سێشەممەی تایبەتی ئەمەریکا و گرنگییەکانی لە پرۆسەی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی و پێشبینیکردنی ئەگەرەکان.

    بڕیارەکانی دادگای فێدراڵی عێراق ، هەڵبژاردنەکانی سێشەممەی تایبەتی ئەمەریکا - ی مانگی سێ ٠١, ٢٠٢٤

    بڕیارەکانی دادگای فێدراڵی عێراق ، هەڵبژاردنەکانی سێشەممەی تایبەتی ئەمەریکا - ی مانگی سێ ٠١, ٢٠٢٤
    ئەو بڕیارانە ناکۆکی و نیگەرانی دروستکردووە لەناو هەندێک لایەنی سیاسی و لەناو بەشێکی کەمایەتییەکانیشدا لە هەرێمی کوردستاندا. دەنگدەرانی کۆماریی و دیموکراتەکانیش لە چاوەڕوانیی دەنگدانی سێشەممەی تایبەتدان و ئەگەرەکانیش بۆ سەرکەوتنی تاقە ڕکابەرەکەی دانۆڵد ترامپ هەروادێ و کەم دەبنەوە.

    کشانەوەی ئەمەریکا لە سوریا، نیکی هەیلی و سەرۆکایەتی ئەمەریکا - ی مانگی دوو ٢٣, ٢٠٢٤

    کشانەوەی ئەمەریکا لە سوریا، نیکی هەیلی و سەرۆکایەتی ئەمەریکا - ی مانگی دوو ٢٣, ٢٠٢٤
    لێکەوتەکانی ئەگەری کشانەوەی ئەمەریکا زۆرن بەتایبەتیش ئەگەر لە ناوچە کوردنشینەکەی سوریادا بکشێتەوە. نیکی هەیلی و سەرۆکایەتی ئەمەریکا: خانم هەیلی فەرمانڕەوای پێشووی ستانی کارۆلاینای باشور جەخت دەکاتەوە لەوەی هێندەی بتوانێت و بۆی بلوێت لەم پێشەبڕکێی هەڵبژاردنەی سەرۆکایەتیدا بەردەوام دەبێت.

    قەیرانی سیاسی و ئاسایشیی عێراق و ناتۆ لە هەڵبژاردنەکانی ئەمەریکادا - ی مانگی دوو ١٦, ٢٠٢٤

    قەیرانی سیاسی و ئاسایشیی عێراق و ناتۆ لە هەڵبژاردنەکانی ئەمەریکادا - ی مانگی دوو ١٦, ٢٠٢٤
    یەکەم: قەیرانی سیاسی و ئاسایشیی عێراق هاوکاتی دانوستانەکانی بەغدا و واشنتۆن لەسەر ئەگەر و نەگەری کشانەوەی هێزە سەبازەکانی ئەمەریکا. دووهەم: ناتۆ لە هەڵبژاردنەکانی ئەمەریکادا، دانۆڵد ترامپ ئاگاهی دەداتە وڵاتانی ئەندامی ناتۆ.

    سەقامگیریی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، دانۆڵد ترامپ لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمەریکادا - ی مانگی دوو ٠٩, ٢٠٢٤

    سەقامگیریی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، دانۆڵد ترامپ لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمەریکادا - ی مانگی دوو ٠٩, ٢٠٢٤
    دکتۆر گونول توڵ لە نێوەندی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست میوانی بەرنامەکەیە. ئەمەریکا گورزی گەورەی لە هێزە میلیشیاییەکانی سەر بە ئێران داوە لە عێراق و سوریا و یەمەنیشدا. ترامپ خاوەنی دەنگدەر و لایەنگرێکی زۆرە، دەشێت ئەمەش بە هێند وەربگیرێت بۆ هەر بڕیارێکی کۆمارییەکان لە کاتی کۆنگرەکەیاندا.

    هاوپەیمانێتی تورکیا و ئێران ، ژن لە هەڵبژاردنەکانی ئەمەریکادا - ی مانگی دوو ٠٢, ٢٠٢٤

    هاوپەیمانێتی تورکیا و ئێران ، ژن لە هەڵبژاردنەکانی ئەمەریکادا - ی مانگی دوو ٠٢, ٢٠٢٤
    لە چاوی واشنتۆنی ئەم هەفتەیەدا دوو تەوەر تاووتوێ دەکرێن. یەکەمیان، *سەرکردە باڵاکانی ئێران و تورکیا لە ئانکەرە کۆدەبنەوە هاوکاتی شەڕی حەماس ئیسرائیل و دەشڵێن پێکەوە شەڕی دژی تێرۆریزم دەکەن لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا. دووهەم، ژن لە هەڵبژاردنەکانی ئەمەریکادا.

    پێشێلکارییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران و تورکیا وبەرەو هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمەریکا - ی مانگی یه‌ک ٢٦, ٢٠٢٤

    پێشێلکارییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران و تورکیا وبەرەو هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمەریکا - ی مانگی یه‌ک ٢٦, ٢٠٢٤
    یەکەمیان: ئێران و تورکیا بەردەوامن لەسەر هێرش و بۆرومانکردنی کورد لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا. دووهەمیشیان: لەستانی نیو هامشەر هەڵبژاردنێکی تری بەرایی کۆمارییەکان کرا و دانۆڵد ترامپ بە جیاوازییەکی زۆری دەنگ لە ڕکابەرە کۆمارییەکەیی بردەوە.

    کشانەوەی ئەمەریکا لە عێراق و بەرەو هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمەریکا - ی مانگی یه‌ک ٢٤, ٢٠٢٤

    کشانەوەی ئەمەریکا لە عێراق و بەرەو هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمەریکا - ی مانگی یه‌ک ٢٤, ٢٠٢٤
    یەکەمیان، ئەگەر و نەگەری کشانەوەی ئەمەریکا لە عێراق و پاراستنی سەروەرییەکانی عێراق. دووهەمیشیان، بەرەنجامی هەڵبژاردنی بەرایی ستانی ئایەوا و کاریگەرییەکانی لەسەر تەواوی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمەریکا.

    ئایندەی ئێران لە سایەی کوشتن و تەقینەوە و ناڕەزایی خەڵک، پرسی هەڵبژاردنەکانی ئەمەریکا - ی مانگی یه‌ک ١٢, ٢٠٢٤

    ئایندەی ئێران لە سایەی کوشتن و تەقینەوە و ناڕەزایی خەڵک، پرسی هەڵبژاردنەکانی ئەمەریکا - ی مانگی یه‌ک ١٢, ٢٠٢٤
    تەوەری یەکەم: لە ئێراندا کوشتنەکان و تەقینەوەکان و ناڕەزایی خەڵک چی دەگەیەنن و چەندێکیش بەشداریی دەبێت لە داڕشتنی نەخشەی ئایندەی ئەو وڵاتەدا. تەوەری دووهەم: ئەمساڵ ساڵی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمەریکایە؛ دۆسێی چەک لە هەموو هەڵبژاردنەکانی ئەمەریکادا یەکێکە لە فاکتەرە سەرەکییەکان.

    تورکیا لە 2024 و هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمەریکا - ی مانگی یه‌ک ٠٦, ٢٠٢٤

    تورکیا لە 2024 و هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمەریکا - ی مانگی یه‌ک ٠٦, ٢٠٢٤
    چاوی واشنتۆن بۆ ئەم هەفتەیە دوو بابەت تاووتوێ دەکات. یەکەمیان دۆسێی سیاسەتی دەرەوەیی ساڵی 2024ی تورکیا؛ دووهەمیش هەڵبژاردنەکانی ئەمساڵی 2024ی سەرۆکایەتی ئەمەریکا.

    چاوی واشنتن: دووبابەتی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق و هەڵبژاردنەکانی ئەمەریکا تەوەری بەرنامەمەی چاوی واشنتنە - ی مانگی دوازده‌ ٢٩, ٢٠٢٣

    چاوی واشنتن: دووبابەتی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق و هەڵبژاردنەکانی ئەمەریکا تەوەری بەرنامەمەی چاوی واشنتنە - ی مانگی دوازده‌ ٢٩, ٢٠٢٣
    لەبەشێکی بەرنامەی چاوی واشنتنی ئەم هەفتەیە، خالید ئەلناسر، شیکەرەوەی کاروباری عێراق لێکدانەوە بۆ ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق دەکات و لەبەشی دیکەی بەرنامەکەدا هێرۆ زەنگەنە وەڵامی پرسیارەکان سەبارەت بە پرسی لادانی ترامپ لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمەریکا لە کۆلۆڕادۆ دەداتەوە.

    چاوی واشنتن: تاوتوێی پرسەکانی بەرزبوونەوەی هەستی دژە جوو و دژە موسڵمان لە ئەمەریکا و دابەزینی جەماوەری جۆو بایدن - ی مانگی دوازده‌ ٢٢, ٢٠٢٣

    چاوی واشنتن: تاوتوێی پرسەکانی بەرزبوونەوەی هەستی دژە جوو و دژە موسڵمان لە ئەمەریکا و دابەزینی جەماوەری جۆو بایدن - ی مانگی دوازده‌ ٢٢, ٢٠٢٣
    لەبەرنامەی ئەم هەفتەیەی چاوی واشنتن، دوو پرسی بەرزبوونەوەی هەستی دژە جوو و دژە موسڵمان لە نێو کۆمەڵگەی ئەمەریکا و هەروەها دابەزینی جەماوەری جۆو بایدن لەنێو خەڵکی وڵاتەکە دەخرێنە بەرباس.

    دوایین پێشهاتەکانی شەڕی نێوان حەماس و ئیسرائیل و تاوتوێکردنی ئەگەری فەراوانتربوونی شەڕەکە - ی مانگی دوازده‌ ١٩, ٢٠٢٣

    دوایین پێشهاتەکانی شەڕی نێوان حەماس و ئیسرائیل و تاوتوێکردنی ئەگەری فەراوانتربوونی شەڕەکە - ی مانگی دوازده‌ ١٩, ٢٠٢٣
    لەم بەرنامەیەدا لەگەڵ جاناتان سپایەر، نووسەر و شرۆڤەکاری کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە ئۆرشەلیمەوە سەبارەت بە ئەگەری پەرەسەندنی شەرەکە لە ناوچەکەدا و کۆمەڵێک بابەتی دیکە گفتوگۆ کراوە.

    چاوی واشنتن: لوتکەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ گۆڕانی کەشوهەوا و دەرکردنی نوێنەرێکی کۆمارییەکان - ی مانگی دوازده‌ ٠٨, ٢٠٢٣

    چاوی واشنتن: لوتکەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ گۆڕانی کەشوهەوا و دەرکردنی نوێنەرێکی کۆمارییەکان - ی مانگی دوازده‌ ٠٨, ٢٠٢٣
    لەبەرنامەی چاوی واشنتنی ئەم هەفتەیە، ئامانجە سەرەکییەکانی لوتکەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ گۆڕانی کەشوهەوا و هەروەها بابەتی دەرکردنی جۆرج سانتۆس، نوێنەری کۆماری لە ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا بە تۆمەتی گەندەڵی و خراپ بەکارهێنانی پارەی هەڵمەتەکانی هەڵبژاردنی، دەخرێنە بەرباس.

    چاوی واشنتن: تاوتوێی گرنگترین هەواڵەکانی ئەمەریکا - ی مانگی دوازده‌ ٠١, ٢٠٢٣

    چاوی واشنتن: تاوتوێی گرنگترین هەواڵەکانی ئەمەریکا - ی مانگی دوازده‌ ٠١, ٢٠٢٣
    لەبەرنامەی ئەم هەفتەیەی چاوی واشنتن، گرنگترین هەواڵەکانی هەفتە، لەوانەش پرسی کۆچبەران، کێشەی ماددە هۆشبەرەکان، پرسی هێزەکانی ئەمەریکا لە سوریا و هەڵبژاردنە سەرەتاییەکانی نێو حزبەکان بۆ دەستنیشانکردنی کاندیدی سەرۆکایەتی بۆ ساڵی 2024ی ئەمەریکا دەخرێنە بەرباس.

    چاوی واشنتن: هەڵبژاردنە سەرەتاییەکانی ئەمەریکا و هێرشی میلیشیاکان بۆ سەر هێزەکانی ئەمەریکا لە ناوچەکە - ی مانگی یازده‌ ٢٥, ٢٠٢٣

    چاوی واشنتن: هەڵبژاردنە سەرەتاییەکانی ئەمەریکا و هێرشی میلیشیاکان بۆ سەر هێزەکانی ئەمەریکا لە ناوچەکە - ی مانگی یازده‌ ٢٥, ٢٠٢٣
    لە بەرنامەی ئەم هەفتەیەی چاوی واشنتن، پرسی هەڵبژاردنە سەرەتاییەکان بۆ سەرۆکایەتی 2024ی ئەمەریکا و هەروەها هۆکارەکانی هێرشی گرووپە چەکدارەکانی سەر بە ئێران بۆ سەر هێزەکانی ئەمەریکا لە عێراق و سوریا دەخرێنە بەر باس.

    ڕاوەرگرتنە گشتییەکان لەسەر ئاستی پەسەندکردنی بایدن لە نێو ئەمەریکاییەکاندا - ی مانگی یازده‌ ٢٠, ٢٠٢٣

    ڕاوەرگرتنە گشتییەکان لەسەر ئاستی پەسەندکردنی بایدن لە نێو ئەمەریکاییەکاندا - ی مانگی یازده‌ ٢٠, ٢٠٢٣
    تەوەری دووهەمی چاوی واشنتن سەنگ دەخاتە سەر هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمەریکا، هێرۆ زەنگەنە، لە بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا نوێترین ڕا وەرگرتنەکان و دواترین هەڵوێستەکان لەسەر پرسی هەڵبژاردن لەم تەوەرەدا دەخاتەڕوو.

    ئەگەری فراوانبوونی شەڕی غەززە، نوێترین ڕاوەرگرتنەکان لە پەیوەست بە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمەریکا - ی مانگی یازده‌ ١٧, ٢٠٢٣

    ئەگەری فراوانبوونی شەڕی غەززە، نوێترین ڕاوەرگرتنەکان لە پەیوەست بە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمەریکا - ی مانگی یازده‌ ١٧, ٢٠٢٣
    ئەگەرەکانی فراوانبوون و پەرەسەندنی شەڕی غەززە و بەکارهێنانی عێراق لەلایەن میلیشیاکانی سەر بە ئێرانەوە؛ مونتەزیر ناسر، نووسەر و شیکەرەوەی سیاسی وەڵامی پرسیارەکان لەسەر ئەو تەوەرە دەداتەوە. نوێترین زانیارییەکان لەسەر هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمەریکا، تەوەری دووهەممانە.

    تورکیا لە ئەتاتورکەوە بۆ ئەردۆغان - ی مانگی یازده‌ ١٠, ٢٠٢٣

    تورکیا لە ئەتاتورکەوە بۆ ئەردۆغان - ی مانگی یازده‌ ١٠, ٢٠٢٣
    بەشێک لە سیاسەتمەدارانی تورکیا ڕایان وەهایە، دەبێت تورکیا لەو سنورانەی بۆی دانراوە دەربچێت و دەشڵێن پەیماننامەی لۆزان کە ئەتاتورکیش پێی قایل بووە و پەسەندیشی کردووە، وەک ئەوەیە چوارچێوەیەک بۆ تورکیا دانرابێت و نەتوانێت لەو چوارچێوەیە بێتە دەرەوە.

    تورکیا و ئێران لە شەڕی حەماسدا - ی مانگی یازده‌ ٠٣, ٢٠٢٣

    تورکیا و ئێران لە شەڕی حەماسدا - ی مانگی یازده‌ ٠٣, ٢٠٢٣
    لەوەتای شەڕی حەماس ئیسرائیل لە ڕۆژی حەوتی مانگی دەی ڕابردووەوە دەستیپێکردووە ئێران دەڵێت نایەوێت ئەم شەڕە ناوچەکە بگرێتەوە و دەشڵێت هێزەکانی بەرەنگاربوونەوە لە ناوچەکە نەخشە و پلانی خۆیانیان هەیە و هەر خۆیشیان خاوەنی بڕیارن.
    Logo

    © 2024 Podcastworld. All rights reserved

    Stay up to date

    For any inquiries, please email us at hello@podcastworld.io