Logo

    چاوی واشنتن - Voice of America

    Voice of America is an international news and broadcast organization serving Central and Eastern Europe, the Caucasus, Central Asia, Russia, the Middle East and Balkan countries
    ku250 Episodes

    People also ask

    What is the main theme of the podcast?
    Who are some of the popular guests the podcast?
    Were there any controversial topics discussed in the podcast?
    Were any current trending topics addressed in the podcast?
    What popular books were mentioned in the podcast?

    Episodes (250)

    دۆست و نەیاری حەماس - ی مانگی ده‌ ٢٨, ٢٠٢٣

    دۆست و نەیاری حەماس - ی مانگی ده‌ ٢٨, ٢٠٢٣
    تورکیا دەخوازێت ڕۆڵێکی هاوسەنگانە ببینێت لە ڕوانگەی ئەو داوایانەی دەیانخاتە ڕوو لە پەیوەندی بەم شەڕەوە. زۆرێک لە سەرکردەکانی حەماس لە تورکیان و ئانکەرە پشتیوانی سیاسی و داراییشیان دەکەن. ئێران پێشتریش هەموو پشتیوانییەکی بۆ حەماس ڕاگەیاندووە و ئێستاش دەڵێت هیچ دەستێکی نییە لەم شەڕەدا.

    شەڕی حەماس و ئیسرائیل - ی مانگی ده‌ ٢٠, ٢٠٢٣

    شەڕی حەماس و ئیسرائیل - ی مانگی ده‌ ٢٠, ٢٠٢٣
    هێرشەکەی ڕۆژی 7 ی مانگی دەی حەماس بۆ سەر ئیسرائیل، وەک زۆرێک لە شیکەرەوەی عەرەب ئاماژەی پێدەکەن هیچ ئامانجێکی سیاسی و لەشکریانەی تیادا نابینن وە نکوڵیش ناکەن لەوەی هێرشێکی بە بەرنامە بووە و هیچ بە دووریشی نازانن هەندێک وڵات ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ دەستیان هەبووبێت لەو هێرشەدا.

    چاوی واشنتۆن: بۆردومانەکانی تورکیا - ی مانگی ده‌ ١٣, ٢٠٢٣

    چاوی واشنتۆن: بۆردومانەکانی تورکیا - ی مانگی ده‌ ١٣, ٢٠٢٣
    هەروادێ و هێرشەکانی تورکیا زیاتر دەبن بۆسەر ناوچە کورد نشینەکانی سوریا و هەروەها هەرێمی کوردستانی عێراقیش، وەک ئانکەرە دەڵێت ئامانجی ئەو هێرشانە، لێدانی پارتی کرێکارانی کوردستانە و جەختیش دەکاتەوە لەوەی هێرشی زەمینییش یەکێکە لە بژاردەکان بۆ ڕێگەگرتن لە هەڕەشە و مەترسییە ئاسایشییەکانی سەر سنورەکانی.

    قەیرانی ناگۆرنۆ کاراباخ - ی مانگی ده‌ ٠٦, ٢٠٢٣

    قەیرانی ناگۆرنۆ کاراباخ - ی مانگی ده‌ ٠٦, ٢٠٢٣
    لە ساڵی 2006 دا ئەرمینیاییەکانی ناگۆرنۆ کاراباخ دەستورێکیان بۆ خۆیان پەسەند کرد و وەهایان دانا کۆمارێکی سەربەخۆن. زۆر وڵات و لە سەرو هەمووشیانەوە ئەمەریکا و فەڕەنسا و هەروەهاش ڕوسیا هەوڵی ناوبژیکردنی ئەم قەیرانەیان داوە بەڵام هیچ یەکێک لەو هەوڵانە سەرکەتوو نەبوون.

    کۆبوونەوەی ئەنجومەنی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان - ی مانگی نۆ ٢٩, ٢٠٢٣

    کۆبوونەوەی ئەنجومەنی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان - ی مانگی نۆ ٢٩, ٢٠٢٣
    لە کۆبوونەوەی ئەمساڵی ئەنجومەنی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکاندا، چوار لە سەرجەم ئەو پێنج ڕێبەرەی وڵاتانی ئەندامی هەمیشەیی ئەنجومەنی ئاسایش ئامادە نەبوون؛ ئەمەش یەکێکە لە هۆکارەکانی تری بووە ئاماژە وەک چاودێر دەڵێن ئەم ڕێکخراوە جیهانییە کراوەتە سەکۆیەک بۆ لێدوان و قسە کردن.

    عێراق و پاراستنی سەروەرییەکان - ی مانگی نۆ ٢٢, ٢٠٢٣

    عێراق و پاراستنی سەروەرییەکان - ی مانگی نۆ ٢٢, ٢٠٢٣
    ڕەوشە ناهەموارە ئاسایش و سیاسییەکانی عێراق، ئەو وڵاتەی برد بەرەو ئەوەی هەوڵێکی چڕ و پڕ بدات بۆ بوژاندنەوەی ڕێککەوتنە ستراتیژییەکەی لەگەڵ ئەمەریکادا. واشنتۆن بەردەوام هاوکاریی هەبووە بۆ عێراق و لە هەمان کاتیشدا سزای قورسی سەپاندۆتە سەر ئەو هێزە سیاسی و میلیشیاییانەی کارنامەی وڵاتانی تر دەسەپێنن.

    ساڵیادی شۆڕشی ژینا - ی مانگی نۆ ١٥, ٢٠٢٣

    ساڵیادی شۆڕشی ژینا - ی مانگی نۆ ١٥, ٢٠٢٣
    ئەو ڕەوشەی لە ئێستادا لەناو کۆماری ئیسلامی ئێراندا هەیە لە زۆر ڕووەوە لە هەمان ڕەوشی پێش ڕوخانی ڕژێمی شاهەنشاهی دەچێت؛ وەک چۆن دەسەڵاتداران لە سەروەختی شای هەموو جۆرە توندوتیژییەکیان بەکاردەهێنا لە پێناو درێژەدان بە تەمەنی خۆی.

    چاوی واشنتن: تاوتوێی کاریگەری هێرشەکانی یازدەی سێپتەمبەر لەسەر ڕوانینی ئەمەریکاییەکان بەرامبەر بە بیانییەکان - ی مانگی نۆ ٠٨, ٢٠٢٣

    چاوی واشنتن: تاوتوێی کاریگەری هێرشەکانی یازدەی سێپتەمبەر لەسەر ڕوانینی ئەمەریکاییەکان بەرامبەر بە بیانییەکان - ی مانگی نۆ ٠٨, ٢٠٢٣
    یازدەی سێپتەمبەر تا چەند ئەمەریکاییەکانی بەرامبەر بە جیهان و بە تایبەت ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهانی ئیسلامی ڕەشبین کرد؟ ئایا خەڵکی ئەمەریکا هێشتا بە گۆمانەوە سەیری موسڵمانان دەکەن؟ لە بەرنامەی چاوی واشنتنی ئەم هەفتەیە بە بەشداری چەندین مێوان، ئەو پرسیارانە و کۆمەڵێک پرسی دیکە دەخرێنە بەرباس.

    چاوی واشنتن: جیهان لە ئیستادا تا چەند ڕووبەڕووی هەڕەشەی تیرۆرو تیرۆریستانە - ی مانگی نۆ ٠١, ٢٠٢٣

    چاوی واشنتن: جیهان لە ئیستادا تا چەند ڕووبەڕووی هەڕەشەی تیرۆرو تیرۆریستانە - ی مانگی نۆ ٠١, ٢٠٢٣
    چاوی واشنتنی ئەم هەفتەیە دوو مژار لەخۆ دەگرێت، لەبەشی یەکەمدا لەگەڵ بەرپرسێکی پێشووی ئەمەریکا تاوتوێی هەڕەشەی تیرۆر و داعش دەکرێت و لەبەشی دووهەمیشدا، بە مێوانداری شارەزایەکی سیاسەتی کۆمارییەکان، مژاری هەڵبژاردنەکانی ئەمەریکا دەخرێتە بەرباس.

    چاوی واشنتن: دادگاییکردنی ترامپ و هەڵبژاردنە سەرەتاییەکان بۆ دیاریکردنی کاندیدی کۆمارییەکان بۆ هەڵبژاردنەکانی 2024 - ی مانگی هه‌شـت ٢٥, ٢٠٢٣

    چاوی واشنتن: دادگاییکردنی ترامپ و هەڵبژاردنە سەرەتاییەکان بۆ دیاریکردنی کاندیدی کۆمارییەکان بۆ هەڵبژاردنەکانی 2024  - ی مانگی هه‌شـت ٢٥, ٢٠٢٣
    لە بەرنامەی چاوی واشنتنی ئەم هەفتەیە مژاری کاریگەری دادگاییکردنەکانی ترامپ لە سەر کۆمارییەکان و هەڵبژاردنە سەرەتاییەکانی ئەو پارتە بۆ دیاریکردنی کاندید بۆ هەڵبژاردنەکانی ساڵی 2024 بە مێوانداری چەند شارەزایەک دەخرێتە بەرباس.

    چاوی واشنتن: گرفتەکانی یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە - ی مانگی هه‌شـت ١١, ٢٠٢٣

    چاوی واشنتن: گرفتەکانی یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە  - ی مانگی هه‌شـت ١١, ٢٠٢٣
    بەرنامەی ئەم هەفتەیەی چاوی واشنتن دوو تەوەر لەخۆ دەگرێت: گرفتەکانی یەکخستنەوەی هێزەکانی پیشمەرگە و کاریگەرییەکانی لەسەر ڕەوشی ناوچەکە، هەروەها سیاسەت و هەڵوێستی ئەمەریکا بەرامبەر کوردانی سوریا بەتایبەت لەو ناوچانەی لە ژێر دەسەڵاتی تورکیا و گرووپە چەکدارەکانی سەر بە تورکیادان.

    دوای نۆ ساڵ لە کۆمەڵکوژی ئێزدییەکان بەدەستی داعش هێشتا ئێزدییەکان لە دۆخێکی ناهەمواردان - ی مانگی هه‌شـت ٠٣, ٢٠٢٣

    دوای نۆ ساڵ لە کۆمەڵکوژی ئێزدییەکان بەدەستی داعش هێشتا ئێزدییەکان لە دۆخێکی ناهەمواردان - ی مانگی هه‌شـت ٠٣, ٢٠٢٣
    نۆ ساڵ تێپەڕدەبێت بەسەر هێرشی داعش بۆ سەر شنگال. لەو هێرشەدا بە هەزاران ئێزدی بە دەستی چەکدارانی داعش کوژران و بە دیل گیران و تەنانەت منداڵەکانیان لە خێزانەکانیان جیاکرانەوە بە ئامانجی سڕینەوەی ڕەچەلەکیان.

    چاوی واشنتۆن: تاوتوێکردنی کاردانەوەکانی عێراق بەرامبەر بە سووتاندنی قورئان - ی مانگی حه‌وت ٢٨, ٢٠٢٣

    چاوی واشنتۆن: تاوتوێکردنی کاردانەوەکانی عێراق بەرامبەر بە سووتاندنی قورئان - ی مانگی حه‌وت ٢٨, ٢٠٢٣
    دوای سووتاندنی قورئان لە لایەن پەنابەرێکەوە لە سوید، حکومەتی عێراق بەرامبەر بەو کارە ناڕەزایەتی دەردەبڕێت و بڕیاری دەرکردنی باڵیۆزی سویدی لە وڵاتەکەی دەدا. بەڵێن ساڵح لەگەڵ دکتۆر دنیس ناتالی، یاریدەری پێشووی وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا تاوتوێی کاردانەوەکان دەکەن بەرامبەر بە سووتاندنی قورئان.

    ئۆکراین و تورکیا لە ناتۆدا - ی مانگی حه‌وت ٢١, ٢٠٢٣

    ئۆکراین و تورکیا لە ناتۆدا - ی مانگی حه‌وت ٢١, ٢٠٢٣
    ئەگەرچی دۆسێی ئەندامێتی وڵاتی ئۆکراین لە کۆبوونەوە لوتکەییەکەی ناتۆدا یەکلانەکرایەوە بەڵام زەمینەیەک ڕەخسێنرا بۆ ئەو ئەندامێتییە چاوەڕوانکراوەی ناتۆ. تورکیا پێشتر وڵاتی سویدی وەها ناودێر دەکرد کە پشتیوانی لە تێرۆریزم دەکات، بەڵام دواتر ئەو وڵاتەی یەکێتی ئەوروپای بە گرنگ باس دەکرد .

    چاوی واشنتۆن: سوریا قەیرانێکی بەردەوام - ی مانگی حه‌وت ١٤, ٢٠٢٣

    چاوی واشنتۆن: سوریا قەیرانێکی بەردەوام - ی مانگی حه‌وت ١٤, ٢٠٢٣
    هەندێ لە شیکەرەوان ئاماژەدەکەن بەدوری نازانن بازرگانییەکانی سوریا بە ماددە هۆشبەرەکانەوە و بەتایبەتیش کەپتاگۆن، یەکێک بێت لە هۆکارەکان بۆ کرانەوەی دیپلۆماتیانەی وڵاتە عەرەبییەکان لەگەڵ سوریادا؛ چونکە وەک ئاماژەی پێدەکرێت ماددە هۆشبەرەکان کێشەی گەورەی بۆ وڵاتانی عەرب دروست کردووە.

    چاوی واشنتۆن: قەیرانی ڤاگنەر لە ڕووسیا - ی مانگی حه‌وت ٠٧, ٢٠٢٣

    چاوی واشنتۆن: قەیرانی ڤاگنەر لە ڕووسیا - ی مانگی حه‌وت ٠٧, ٢٠٢٣
    یەفگینی پریگۆژین سەرکردەی تۆڕی ڤاگنەر، کە بە چێشت لێنەرەکەی پوتنیش ناسراوە، هاوکاتی پێشڕەوییەکانی بەرەو مۆسکۆ دەیوت هەر کەسێک بەرەنگاری چەکدارەکانی ببێتەوە ئەوا وەک مەترسییەک لێی دەڕوانرێت و دەستبەجێش دەکوژرێت.

    قەیرانی سودان - ی مانگی شه‌ش ٣٠, ٢٠٢٣

    قەیرانی سودان - ی مانگی شه‌ش ٣٠, ٢٠٢٣
    ژەنەراڵەکانی سودان کەوتوونەتە هێرشکردن و یەکە لەشکرییەکان بەکاردەهێنن بۆ لەناوبردنی یەکتر لە شەڕێکدا کە زۆرێک لە شیکەرەوە سیاسی و ئاسایشی و ستراتیژییەکانیش بە شەڕێکی بێهودە ناودێری دەکەن.

    شەڕی ئۆکراین - ی مانگی شه‌ش ٢٣, ٢٠٢٣

    شەڕی ئۆکراین - ی مانگی شه‌ش ٢٣, ٢٠٢٣
    هاوپەیمانێتی ناتۆ بە سەرکردایەتی ئەمەریکا پشتیوانییەکی بەرچاوی وڵاتی ئۆکراین دەکات و مەبەستییەتی کیێڤ لەو شەڕەی سەپێندراوە بەسەریدا سەربکەوێت، چونکە دەزانێت ئەگەر مۆسکۆی ڤلادمیر پوتن سەربکەوێت ئەوا دەبێتە هاندەرێک بۆ هەموو ڕژێمە دیکتاتۆرییەکانی جیهان تا هەرچییەکی ویستیان بیکەن.

    ئێران و مەترسییە ئاسایشییەکان - ی مانگی شه‌ش ١٦, ٢٠٢٣

    ئێران و مەترسییە ئاسایشییەکان - ی مانگی شه‌ش ١٦, ٢٠٢٣
    دەسەڵاتدارانی ئێران بەشی هەرە زۆری سەرچاوەکانی داهات بەکاردەهێنن بۆ پشتیوانیکردن لە تێرۆریزم و بۆ میلیشیاکانی سەر بە ئێران و بۆ بەرنامەی چەکی ناوکیی، لەکاتێکدا ڕۆژ بە ڕۆژ ڕێژەی هەژاری و بێکاری لە وڵاتەکەدا بەرزدەبێتەوە و هەروادێ و شەپۆلەلەکانی ناڕەزایی دەربڕینیش لە هەڵکشاندان.
    Logo

    © 2024 Podcastworld. All rights reserved

    Stay up to date

    For any inquiries, please email us at hello@podcastworld.io