ئۆتۆمبێلی کارەبایی و گرفتەکانی بارگاوی کردنەوە لە کالیفۆرنیا - ی مانگی دوو ١٥, ٢٠٢٤
لە ئێستادا زیاتر لە یەک ملیۆن و 700 هەزار ئۆتۆمبێلی کارەبایی لە کالیفۆرنیا لە کاردان. بەڵام شۆفێرانی گەورەترین بازاڕی ئۆتۆمبێلی EV لە وڵاتەکەدا دەڵێن گرفتیان هەیە سەبارەت بە کەمی ئەو وێستگانەی بۆ بارگاوی کردنەوەی ئۆتۆمبێلەکان دابینکراون، یاخود کاتێکی زۆر لە چاوەڕوانیدا دەمێننەوە.