ئەمەریکا دەڵێت هێرش بۆ سەر هێزەکانی بەبێ وەڵام نابێت - ی مانگی دوو ٠٣, ٢٠٢٤
جۆو بایدن سەرۆکی ئەمەریکا خەریکی هەڵسانگاندنی وەڵامەکانە بۆ کوژرانی سێ سەربازی وڵاتەکەی لە ئوردن لە هێرشێکی فڕۆکەی بێفڕۆکەواندا کە کۆشکی سپی دەڵێت لە لایەن میلیشیاکانی سەر بە ئێرانەوە ئەنجامدراوە. هێرشەکە زۆرێک لە یاسادانەرانی ئەمەریکای نیگەران کردووە و داوا لە بایدن دەکەن وەڵامێکی بەهێز بداتەوە.